كاروانی شەهیدان

ژیانی سەركردە مامۆستا مەلا شەریف

مامۆستا ناوی تەواوی (( شریف حسین مصطفی حمد )) لە بنەماڵەیەكی دڵسۆز بۆ ئاین لە ساڵی 1961 هاتۆتە دنیاوە لە گوندی تۆرەشە لە بناری كۆسرەت، لە ساڵی 1970 بنەماڵەكەیان دەگوازنەوە بۆ ناحیەی خدران كە ئەوسا گوند بووە هەر لە منداڵیەوە خولیای شوانی هەبووە زۆربەی كاتەكان مەڕی لەوەڕاندووە چونكە بنەماڵەكەیان مەڕدار بوون سەرەتای خوێندنی لە گوندی خدرانی ئەوسا دەستپێدەكات تا بڕینی قۆناغی سەرەتیی دەست دەكات بە خوێندنی قرأنی پیرۆز لە مزگەوت لەلایەن مامۆستا عمری خدران.

كاك مصطفی برای مامۆستای شەهید دەگێڕێتەوەو دەڵێت: هەر لە سەرەتاوە مامۆستا شەریف منداڵێكی زۆر زیرەك و لێهاتوو دەبێت وە زیاتر زیرەكیەكەی لە قوتابخانە بە دیار دەكەوێت و دەبێتە خۆشەویستی مامۆستاكانی بە تایبەتی مامۆستا یعقوب كە ئەو كات مامۆستا دەبێت لە قوتابخانەی سەرەتایی خدران و زۆر پابەندی دینی ئیسلام دەبێت وە زۆر كاریگەری لە مامۆستای شەهید دەكات.

كاك مصطفی ی برای درێژەی بە قسەكانی دەدات و دەڵێت: لە گەڵ ئەم زیرەكیەی مامۆستا بە منداڵی زۆر بی دەنگ دەبێت تا پرسیاری لێ‌ نەكرابێت قسەی نەكردووە، وە بەرامبەر باوك و دایكی زۆر دڵسۆز بووە وە هەركاتێك گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە دەستەكانی دایكی ماچ كردەكات چونكە زوو دەزانی بەهەشت لە ژێر پێی دایكانە وە هەر لە گوندی خدرانی ئەو كات ساڵی 1983 ژیانی خێزانی پێكەوە ناوە وە لە كۆتای ساڵی 1984 بە هۆی زوڵم و زۆری حزبی بەعس و ڕاگواستنی گوندەكان بنەماڵەكەیان دەگوازنەوە بۆ شارۆچكەی چوارقوڕنە هەر لەوساڵەوە هەڵدەستێت بە سەرپەرشتی كردنی دروستكردنی مزگەوتی ئازادی لە شارۆچكەی چوارقوڕنە بە هاوكاری مسڵمانان وە لە چوارقوڕنەش زیاتر درێژە بە خوێندن دەدات لە لای مامۆستایان مەلا محمدی مزگەوتی گەورەو مەلا عمری خدران و مەلا أحمدی سینەمۆكەی شەهیدو مامۆستا مەلا خدری بۆڵی، هەر لە سەرەتاوە مامۆستای شەهید دژی زوڵم و زۆری حزبی بەعسی ڕادەوەستێت و هەست دەكات كەلێنێكی گەورە لە شۆڕشی ڕزگاریخوازی میلەتی كوردا هەیە ئەویش پێگەیاندنی كادیری ئیسلامیە بۆ داواكردنی مافەكانی میللەتی كورد بۆیە مامۆستا لە ساڵی 1985 وە تا ساڵی 1988 چەندەها كادیری بە توانا بۆ كاری ئیسلامی پێدەگەیەنێت و زۆربەی كاتەكانی لە ترسی گرتن لەو ماڵ بۆ ئەو ماڵ دەباتە سەر تا ساڵی 1988 بە یەكجاری پەیوەندی دەكات بە بزوتنەوەی ئیسلامی لە كوردستانی عێراق، لە گوندی مەلەكان بە هێزی شافعی، لە بەر ئازایەتی و لێهاتوویی هەرزوو پلەكانی پێشمەرگایەتی دەبڕێت و لە زۆربەی چالاكیەكانی بزوتنەوەی ئیسلامی بەشداری دەكات دەبێتە خۆشەویستی هەموو پێشمەرگەو كادیرانی بزوتنەوەی ئیسلامی بە تایبەتی مامۆستا عسمانی ڕابەر كە زۆر مامۆستا شەریفی خۆشویستووە. تا كاتی ڕاپەڕینی 5ی ئازاری ساڵی 1991 مامۆستای شەهید وەكو بەرپرسێك لە میحوەری پشدەر بیتوێن دەورێكی باڵای دەبێت لە ڕزگاركردنی ڕانیەو چوارقوڕنەو حاجیاواو زۆربەی ناوچەكانی كوردستان تا دەگاتە كەركوكی گڕوكڵپە تا ڕزگاركردنی معسكەر خالید.

دواین پلەی بەرپرسیاریەتی دەبێتە بەرپرسی مەكتەبی عەسكەری لە شەڕە داسەپاوەكەی كۆتایی ساڵی 1993 لە گەڵ چەند پێشمەرگەیكی هاوڕێی بە دیلی دەگیرێت و كە ئەوانیش مامۆستا وریاو حاجی نەبی و كاك أحمد بۆسكینی و كاك محمد هەرتەلی دەبن دەدرێنە بەر دەسڕێژی گوللەو شەهید دەكرێن.

مامۆستای شەهید لە دوای خۆی لە خێزانی دووەمی سی كۆرپەی بۆ خزمەتی ڕێبازی قرأن بە جێ‌ دێڵێت بە ناوەكانی عبد الشهید ، محمد ، ئاشتی. هەزاران سڵاو لە گیانە پاكەكەی مامۆستا شەریف و سەرجەم شەهیدان گۆڕەكەی یان پڕ نوورو كاروانەكەیان بەردەوام بێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close