بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیجیهانعێراقكاروانی شەهیدانكوردستانهەواڵ

بەپەلەبزووتنەوەی ئیسلامی: شەهیدکردنی هەنیە کاریگەری نابێت لەسەر خۆڕاگری و رەی موجاهیدان

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
مِنَ المُؤْمِنِينَ رِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُمْ مَنْ قَضَى نَحْبَهُ وَمِنْهُمْ مَنْ يَنْتَظِرُ وَمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا {الأحزاب:23}
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣١-٧-٢٠٢٤ هەواڵی شەهیدبوونی سەرۆک وەزیرانی پێشووی فەلەستین هاوکات سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس بەڕێز (اسماعیل هەنیە)مان پێگەیشت، دیارە ئەو کارە ترسنۆکانەی ناتانیاهۆ لەپێناو ڕادەست نەکردنی خۆیەتی بۆ دادگای نێودەوڵەتی وەک تاوانباری جەنگ کە ئامادەیە لەو پێناوەدا ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکاتە یەک پارچە ئاگرو هەر تاوانێکی تری جەنگی ئەنجام بدات ، لەکاتێکدا کە بەدەیان هەزار ژن و منداڵ و خەڵکی مەدەنی شەهید کردووە، ئەمەش سەرەڕای خاپوور کردن و وێرانکردنی هەموو دامەزراوە مەدەنی و حکومی و ژێرخانی ئابووری غەزەیە. ئەو تاوانە گەورەیەش کە ناتانیاهۆ ئەنجامی دا بەشەهیدکردنی اسماعیل هەنیە ،تاوانێکی تری جەنگە لەو تاوانە گەورانەی کە ئەنجامی داوە، کە ئەمەش کاریگەری نابێت لەسەر وورەو هێزو خۆڕاگری خەڵکی فەلەستین و موجاهیدو جەنگاوەر و خەباتکارانی، بەڵکو بەهێزترو بەردەوامتریان ئەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی زایۆنی و بەدەستهێنانی مافەڕەواکانیان.ئەو کارە قێزەون و یاسا شکێنیە هێندەی تر ناتانیاهۆو سەرانی ڕژێمی زایۆنیستی بێزراو ترو ناشیرینتر دەکات لەبەردەم کۆمەڵگەی نێوە دەوڵەتی و جیهاندا.
ئێمە لەبزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان بەتوندترین شێوە ئەم کارە ترسنۆک و تیرۆریستیە ئیدانە و مەحکوم دەکەین،وە داوا لەخوای گەورەو میهرەبان دەکەین شەهید اسماعیل هەنیە و خێزان و منداڵەکانی و سەرجەم شەهیدان بە کاروانی شەهیدانی بەرگری لە قودس و ئوممەتی ئیسلامی بگەیەنێت و پلەی بەرزی شەهیدیان پێ ببەخشێت و بە بەهەشتی بەرینیان شاد بکات.
مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی لەکوردستان/عیراق
٣١-٧-٢٠٢٤

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close