سەرۆكی ئەنجوومەنی سەروەریی سوودان، لە هەوڵێكی تیرۆركردن رزگاری بووە، سەرچاوەیەكیش رایگەیاندووە، سەرۆك ئازاری پێنەگەیشتووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 31/7/2024، سەرچاوەیەك بۆ كەناڵی جەزیرە، ئاماژەی بەوە كردووە، عەبدولفەتاح بورهان، سەرۆكی ئەنجوومەنی سەروەریی سوودان لە هەوڵێكی تیرۆركردن لەرێگای دڕۆنەوە زرگاری بووە.
سەرچاوەكە روونی كردووەتەوە، لە رێگای درۆنێكی خۆكوژیەوە هەوڵەكە دراوە، لەكاتی بەشداریكردنی لە ئاهەنگی دەرچوونی قوتابیانی لە ئەكادیمیای سەربازیی پەیمانگای “جەبیت” لە ویلایەتی دەریای سوور.
دووپات لەوە كراوەتەوە، سەرۆكی ئەنجوومەن، ئازاری پێنەگەیشتووە و گواستراوەتە بۆ شاری بۆرتسودان.
ئەوە لە كاتێكدایە، نزیكەی دوو ساڵە شەڕی ناوخۆیی لە سوودان لە نێوان عەبدوفتاح بورهان فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوودان و فەریق محەمەد حەمدان دەقلۆ، فەرماندەی هێزەكانی فریاكەوتنی خێرایی بەردەوامە، چەند جارێك هەوڵ دراوە، بۆ ئەوەی كۆتایی بەو شەڕە بهێنێدرێت، بەپێی دوایین راپۆرت تا ئێستا 150 قوربانی هەن و 10 ملیۆن سوودانی ئاوارە بوون. 18 ملیۆن سوودانی بەدەست گرفتی دەستكەوتنی نانەوە دەناڵێن