باسک نێت
عارف حەمامی ئەندامی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، لیژنەکەیان بەنیازە لەم خولەی پەرلەماندا دۆسێی بڕیارەکانی مەجلیسی قیادەی سەورەی بەعس دابخات و زۆربەیان هەڵبوەشێنێتەوە.
وتیشی، ئەو بڕیارانە هەڵدەوەشێندرێنەوەو لەشوێنیان بڕیاری نوێ دادەنرێت کە لەگەڵ پڕۆسەی سیاسی ئێستادا گونجاوبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، زۆربەی بڕیارەکانی ئەو ئەنجومەنە ،، توندبووەو لەرێیانەوە دادگای سەربازی پێکهێندراوەو تاوانکاری بەهۆیانەوە ئەنجام دراون.
جێی وەبیرهێنانەوەیە لەکەرکوک و ناوچەکانی دەوروبەری ، بڕیارەکانی ئەنجومەنی قیادەی سەورەی بــ.ــەعس بەکار دەهێندرا بۆ تەعریب و تەبعیس و راگواستنی کوردانی ناوچەکەو داگیرکردانی ماڵ و موڵکیان.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە