عێراقكوردستانهەواڵ

سەبەتەی خۆراک بێبەرانبەر بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت

باسک نێت

موسەنا جەبار، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان بە دوو شێوە دەستی بە پێدانی هاوکارییەکان کردووە کە یەکێکیان فرۆشتنی ماددە خۆراکییە بنەڕەتییەکان بەنرخێکی پاڵپشتیکراو لەپێناو دابەزاندنی نرخەکەیدا لە بازاڕدا کە ئەوانیش بریتین لە ماددەکانی هێلکە و مریشک ئەمەش وادەکات نرخەکەی لە بازاڕەکاندا نزمببێتەوە و هاوڵاتیانی هەژار و کەمدەرامەت دەتوانن لێی سودمەندبن.

موسەنا جەبار دەشڵێت، یەکێکی دیکە لە رێگەکان ئەوەیە هەڵدەستن بە دابەشکردنی ماددەی خۆراکی بەسەر خێزانە هەژارەکاندا لەچەندین ناوچەدا لە پارێزگای بەغدا و دەوروبەریدا کە پێکدێت لە دۆشاوی تەماتە، زەیت، شیر، ساوەر و جۆرەکانی پاقلەمەنییەکان جانتای قوتابخانە و چەندین کەلوپەلی دیکە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەت هاوکاری مرۆیی و پێدانی پارە و خزمەتگوزاری بە کەمدەرامەتەکان و نەخۆشەکانیان دەگەیەنێت و جل و بەرگی زستانەیان بەسەردا دابەش دەکات و جانتا بۆ قوتابییەکانیان ئامادە دەکات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close