عێراقهەواڵ

وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی بەغدا دەكات

وەزیری دەرەوەی سووریا سەردانی بەغدا دەكات

باسک نێت

میدیا عەرەبییەكان:

لە ئێستادا ڕێكخستن بۆ سەردانێكی چاوەڕوانكراوی ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ بەغدا دەكرێت، كە بڕیارە لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا بێتە بەغدا، لەگەڵ فوئاد حسێن هاوتا عێراقییەكەی و محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆ ببێتەوە.

سەردانەكەی شەیبانی ئامانجی پتەوكردنی پەیوەندییە دیپلۆماسیی و ئابووریی و ئەمنییەكانی نێوان بەغدا و دیمەشقە، لەگەڵ گرنگیدان بە كردنەوەی دەروازەكان و دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان هەردوو وڵات، جگە لە هەماهەنگی ئەمنی بەتایبەتی سەبارەت بە سنوورەكان.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close