ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

پلاسخارت داوا لە سودانی دەکات کێشەی موچەخۆرانی هەرێم بە یەکجاریی کۆتایی پێبهێنێت

باسک نێت

ئەمڕۆ لە لوبنان سەرۆک وەزیرانی عێراق و پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان کۆبوونەوە
لە کۆبوونەوەکەدا تاتوێی چەند پرسێکی گرنگ کراوە لەوانە، کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کە چەندین ساڵە بەردەوامە بەتایبەت مووچە کە بەتەواوی چارەسەر نەکراوە.

پرسی مووچە لەلایەن جێنین پلاسخارت، گرنگییەکی زۆری پێدراوەو داواشی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، کە هاوکار بێت لە دۆزینەوەی رێگا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کۆتاییهێنان بە کێشەکانیان لەگەڵ هەرێم.

ئەمەش لە کاتێکدایە پلاسخارت ئەرکەکەی وەک نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆتایی هات و ئێستا بە هەمان پۆست نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکانە لە لوبنان

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close