عێراقكوردستانهەواڵ

تەیف سامی مەرجی هەیە بۆ ناردنی مووچەی خانەنشینان بەهاوتاكراوی

سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له‌ وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى حكومه‌تى کاربەڕێکەری هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، “تا ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بە فەرمی هیچ روونكردنەوەیەكیان نەداوە لەسەر ناردنی لیستی مووچەی فەرمانبەران بە هاوتاكراوی.

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پێناچێت بەغدا بەو ئاسانییە بێتە ژێرباری ئەوەی مووچەی خانەنشینان بەهاوتاكراوی رەوانەی هەرێم بكات، چونكە ئەگەر بە هاوتاكراوی پارە رەوانە بكرێت ئەوا دەبێت حكومەتی هەرێمیش پارەی سندوقی خانەنشینی رەوانەی بەغدا بكاتەوە كە تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەك لەو سندوقەدا نییە”.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close