ئابووریعێراقهەواڵ

بڕێكی دیكه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 خه‌رج كرا

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقی رایگه‌یاند، بڕێكی دیكه‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران بۆ ساڵی 2021 خه‌رج كرا.

وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراقی به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕی 250 ملیار دینار بۆ شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران خه‌رجكرا.

وه‌زاره‌تی بازرگانی راشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌ماهه‌نگی له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌، بۆ گواستنه‌وه‌ی پاره‌ی شایسته‌ داراییه‌كانی جوتیاران بۆ حیساب بانكی كۆمپانیای دیاریكراو، له‌ داهاتوودا دابه‌ش ده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی بازرگانی له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌یپێكردووه‌، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران بۆ ساڵی داهاتوو ده‌كرێت، كه‌ له‌ مانگی نیسان ده‌ستپێده‌كرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close