عێراقهەواڵ

له‌عێراق لە هەركاتژمێرێكدا 24 ژن و مێرد له‌یه‌ك جیادەبنەوە

🔻له‌ هەركاتژمێرێكدا 24 ژن و مێرد له‌یه‌ك جیادەبنەوە

باسک نێت

میدیایەكی عەرەبی بڵاوی كردەوە كە لە عێراقدا كارەساتێكی گەورەی كۆمەڵایەتیی لەئارا دایە و ژمارەیەكی گەورەی هاوسەران لەو وڵاتەدا ڕۆژانە لەیەكدی جیا دەبنەوە، بە جۆرێك لە هەر كاتژمێرێكدا 12 حالەتی تەڵاقدان تۆمار دەكرێ، واتە 24 ژن و مێرد لێكدی جیا دەبنەوە.

ماڵپەڕی (ئەلعەرەبی ئەلجەدید) لە ناوەندی ستراتیژیی بۆ مافەكانی مرۆڤ لە عێراقی گواستەوە كە بەرزبوونەوەیەكی گەورە لە ڕێژەی تەڵاقدان لە عێراق بەدی دەكرێت و پێویستە هەریەك لە پەرلەمان و حكوومەتی فیدراڵیی عێراق ڕێوشوێنی بەپەلە و چارەسەری بدۆزنەوە.

ناوەندەكە پێی وایە هەژاری و بێكاری لە پاڵ توندوتیژیی خێزانی هۆكاری سەرەكیی بەرزبوونەوەی گەورەی ڕێژەی تەڵاقدانن لە شارەكانی عێراقدا.

بەپێی ئامارە فەرمییەكان، ڕێژەی تەڵاقدان لە عێراق گەیشتووەتە 22.7٪ی كۆی هاوسەرگیرییەكان، تەنها لە ماوەی مانگی كانوونی دووەمی رابردوودا زیاتر لە حەوت هەزار تەڵاقدان تۆمار كراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close