جیهانعێراقهەواڵ

عێراق سووتەمەنی بۆ غەززە دەنێرێت

سەرۆکوەزیرانى عێراق بڕیاریداوە بە ناردنى 10 ملیۆن لیتر سووتەمەنى بۆ غەززە.

سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق ڕایگەیاندووە، محەمەد شیاع سودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕەزامەندیی نیشانداوە بە ناردنى 10 ملیۆن لیتر سووتەمەنى بۆ کەرتى غەززە، بەمەبەستى بەگەڕخستنەوەى دامەزراوە خزمەتگوزارییەکانى کەرتەکە، چونکە لەئێستادا بەشێکیان پەکیان کەوتووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، عێراق ئامادەیە پێشوازیى لە بریندارە فەڵەستینییەکانى شەڕى غەززە بکات.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، هێرشەکانى ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بووەتە هۆی پەکخستنی زۆربەى نەخۆشخانەکان و تۆڕەکانى ئاو و نانەواخانەکان، هەروەها گرفتى بێ کارەبایی و نەبوونی سووتەمەنى سەریهەڵداوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close