كوردستانهەواڵ

وەزیری کارەبا: وێستگەی خەبات %10ـی کارەبای هەرێمی کوردستان زیاد دەکات

وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە وێستگەی کارەبای هەڵمیی خەبات %10ـی کارەبای هەرێمی کوردستان زیاد دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 14-7-2020، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێوڕەسمی بەگەڕخستنی وێستگەی کارەبای هەڵمیی خەبات لە پارێزگای هەولێر، ساز کرا.

کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا لە وتارێکدا رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران پلانی وەزارەتەکەی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کارەبا، پەسەند کردووە.

دەقی وتارەکەی كەمال محەمەد:

وێستگەی كارەبای هەڵمیی خەبات ١٠٪ی بەرهەمهێنانی كارەبا لە كوردستان زیاد دەكات

كەمال محەمەد ساڵح:

پڕۆژەی وێستگەی هەڵمیی كارەبای خەبات لە دوو یەكە پێكدێت و باشترین سیستەمی تێدا بەكار هاتووە كە دۆستی ژینگەیە.

بە نەوتی رەش بەكار دەخرێت، لەگەڵ پاڵاوگەی كار كە لە تەنیشت وێستگەكەیە بەستراوەتەوە و گواستنەوەی سووتەمەنی بۆی قورس نییە.

١٠٪ی بەرهەمهێنانی كارەبای كوردستان زیاد دەكات.

وەكوو هەموو وەزارەتەكانی دیكە، وەزارەتی ئێمەش راسپێردرا كە پلانی خۆی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی كارەبا ئامادە بكات، لە ماوەی سێ مانگدا ئەم پلانەمان پێشكەش كرد بۆ ئەنجوومەنی وەزیران، بە سوپاسەوە ٩٠٪ی پلانەكەمان رەزامەندی لەسەر دراوە، كارمان تێدا كردووە، هەندێك لە پڕۆژەكان كەوتنە خزمەتی خەڵك و هەندێكیشیان لە پرۆسەی تەندەرینگدایە.

پلانی ئێمە بەبێ جیاوازی رەزامەندییان لەسەر دراوە، بەڵام ئەو شوێنانەی كێشەیان زۆر بووە، بایەخی زیاتریان پێدراوە، بۆ نموونە لە چەند شوێنێكی گەرمیان بایەخی زیاد دراوە بۆ چەند پڕۆژەیەك.

لە دەربەندیخانیش بە هەمان شێوە بڕە پارەیەك بۆی دالمەزراندنی چەند وێستگەیەك و نۆژەندكردنەوەی.

هەروەها بۆ دەڤەری راپەڕین گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەك كراوە. هەروەها لە سلێمانی و بازیان بۆ چەمچەماڵ چەندان پڕۆژە كراوە.

لە سلێمانیدا ٢٤٤ پڕۆژەمان لەم ماوەیە ئەنجام داوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close