
زه‌یدی و ماكرۆن سه‌رپه‌ره‌شتی ئیمزاكردنی (6) یاداشتنی لێكتێگه‌یشتنیان كرد له نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا
باسک نێت
عه‌لی زه‌یدی له پاریس له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌ره‌په‌ره‌شتی ئیمزاكردنی (6) یاداشتنی لێكتێگه‌یشتنیان كرد له نێوان عێراق و فه‌ره‌نسا، له‌وانه:
فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی ئیمزای له‌سه‌ر یاداشتی لێكتێگه‌یشتنیان ئیمزا كرد له بواری (به‌زكردنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كان بۆ گه‌نجان).
وه‌زیری كاره‌با یاداشتی (دابینكردن و فرۆشتنی غاز)ی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای (تۆتاڵ)ی فه‌ره‌نسا ئیمزا كرد.
یاداشتی له بواری كه‌رتی فڕۆكه‌وانی شارستانی له‌نێوان وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق و ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی فه‌ره‌نسا.
ئیمزاكردنی یاداشت له بواری به‌رگریی ئاسمانی.
ئیمزاكردنی یاداشت له بواری په‌ره‌پێدانی ئه‌منی.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




