دوای ئەوەی بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا داخرا، بڕیاردرا سبەی دەروازەی سنووری پشتە جارێكی دیكە بكرێتەوە.
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی ھەرێمی كوردستان، سبەی 3/5/2020 دەروازەی پشتە (سەرتەك) دەكرێتەوە و جوڵەی بازرگانی دەست پێدەكاتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، پەیڕەوی سەرجەم رێنماییە تەندروستییەكانی تایبەت بە خۆپارێزی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكرێت.
ھەفتەی رابردووش ھەر یەك لە دەروازەی كێلێ و تەوێڵە كرانەوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە