لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا راگەیاندراوێکی لەبارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لەمانگی رەمەزانی پیرۆز بڵاو کردەوە.
له راگهیهندراوهكهدا، هاتووه: “دوای تاوتوێکردنی ئەم بابەتە لەنێوان لێژنەی باڵای کۆرۆنا و وەزیرانی ناوخۆ و وەزیری تەندروستی و وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئاینی و پارێزگارەکان، بەباش نەزانرا دەرگای مزگەوتەکان لەم کاتەدا بکرێتەوە”.
دەقی راگەیاندراوەکە:
مامۆستایانی ئایینی بەڕێز ھاوڵاتیانی ئازیز دوای داواکاری ئێوەی بەڕێز دەربارەی کردنەوەی دەرگای مزگەوتەکان لەمانگی رەمەزانی پیرۆز دوای تاوتوێ کردنی ئەم بابەتە لەنێوان بەڕێز لێژنەی باڵای کۆرۆنا و بەڕێزان وەزیرانی ناوخۆ و وەزیری تەندروستی و وەزیری ئەوقاف وکاروباری ئایینی و پارێزگارەکان، بەباش نەزانرا دەرگای مزگەوتەکان لەم کاتەدا بکرێتەوە لەبەر ئەم سێ ھۆکارانەی خوارەوە:
یەکەم:
چەند حاڵەتێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشارەکانی ھەرێم تۆمار کراوە، بۆیە نامانەوێ ئۆباڵی زیاترو زۆرتر تەشەنەکردنی پەتاکە بکەوێتە ئەستۆی مامۆستایانی ئایینی و مزگەوتەکان.
دووەم:
بۆ دروستنەبوونی جیاوازی پاراستنی کۆدەنگی دەرنەچوون لە ئیجماع رای زانایانی ئایینی بەڕێزو ئەنجوومەنی باڵای فەتوا بڕیارەکە سەرجەم مزگەوتەکانی ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
سێیەم:
ئەمە بابەتێکی تەندروستییە نابێت کەس پێی وابێ بە سیاسی کراوە، بەپێچەوانەوە خۆجیاکردنەوەو دەرچوون لەبڕیاری لیژنەی باڵا و دەستە جەمعی ھەرێمی کوردستان، دەبێتە جیاوازی و جیاکاری سیاسی و کۆمەڵایەتی. بۆیە داواکارین ئارام بگرن تاکو (10/5) نوێژو عیبادەت و خواپەرستی لە ماڵەکانمان بەڕێوەببەین.
لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرنا
30/4/2020