عێراقكوردستانهەواڵ

لە رێگەی مۆبایلەکەتەوە لە ماڵەوە دەتوانیت مامەڵەی زیادبوونی ئەندامانی خێزان یان ھاوسەرگیری ئەنجام بدەیدەیت

وەزارەتی بازرگانی عێراق دەڵێت، ھاووڵاتی لە رێگەی مۆبایلەکەیەوە دەتوانێت مامەڵەی زیادبوونی ئەندامانی خێزان یان ھاوسەرگیری لە ماڵەوە ئەنجام بدات پرۆسەی پێدانی کارتی ئەلیکترۆنی خۆراکیش بۆ ھاوڵاتیان دەستپێدەکاتەوە.

باسک نێت

ستار جابری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی راگەیاندووە، کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک کە جێگەی کۆبۆنی خۆراک دەگرێتەوە، لە ماوەی رابردودا ھەندێک کێشەی تەکنیکی و ھونەری ھەبووە بەوھۆیەش دەرکردنی کارتەکە بە کاتی راگیرا، بەڵام لەئێستادا وەزارەتەکەیان ئەو کێشەیەی چارەسەرکردووە و پرۆسەکە دەستپێدەکاتەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، پرۆسەی پێدانی کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک لە دوو بۆ سێ مانگی داھاتوودا دەستپێدەکاتەوە و ھەمان ئەو کارتەش دابەشدەکرێتەوە کە پێشووتر بەشێک لە ھاووڵاتیان وەریانگرتووەتەوە.

بەوتەی لێپرسراوانی وەزارەتی بازرگانی، ھاووڵاتی لەرێگەی کارتی ئەلیکترۆنی خۆراک و لە رێگەی مۆبایلەکەیەوە دەتوانێت مامەڵەکانی زیادبوونی ئەندامانی خێزان یان مامەڵەکردنی ھاوسەرگیری یان گواستنەوەی بنکەی خۆراک ھەر لە ماڵەوە و لە رێگەی مۆبایلەکەیەوە ئەنجام بدات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close