بزووتنهوهی ئیسلامیجیهانعێراقكوردستانهەواڵ
بزوتنەوەی ئیسلامی و یاریدەدەری بەڕێز ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە پارتی داو گەشەپێدان کۆبوونەوە

بزوتنەوەی ئیسلامی و یاریدەدەری بەڕێز ڕەجەب تەییب ئەردۆغان لە پارتی داو گەشەپێدان کۆبوونەوە
باسک نێت – ئەنقەرە
لە چوارچێوەی دیپلۆماسیەتی حزبی و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٥، کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە نێوان بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان و بەرپرسانی پایەبەرزی پارتی داد و گەشەپێدان لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا بەڕێوەچوو.
بەڕێز د. عەبدوڵڵا وەرتی، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی، بە یاوەری د. ئارام ئەحمەد، نوێنەری بزوتنەوەی ئیسلامی لە تورکیا، لەگەڵ بەڕێز د. زەفەر سرەکایا یاریدەدەری بەڕێز ڕەجەب تەییب ئەردۆغان بۆ پەیوەندییەکانی دەرەوە لە پارتی داد و گەشەپێدان.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا، نامەی پیرۆزبایی بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان، بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی سەرلەنوێی بەڕێز ئەردۆغان بە سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاک پارتی) و سەرکەوتنی کۆنگرەی حزبەکەیان گەیەنرا.
کۆبوونەوەکە تیشکی خستە سەر گرنگترین پرسە هەنووکەییەکانی ناوچەکە، بە تایبەت ڕەوشی سیاسی و ئەمنی لە عێراق، سوریا و هەرێمی کوردستان. هەروەها بارودۆخی گشتی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵی و هەرێمییەکان خرانە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
ئەم دیدارە لە چوارچێوەی بەردەوامی پەیوەندییەکانی نێوان بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان و تورکیا، بە تایبەتی لەگەڵ پارتی داد و گەشەپێدان، دێتە ئەژمار کە دەرخەری ئاستی هەماهەنگی و دیالۆگی ستراتیژی نێوان هەردوو لایەنە.




