
زێڕ تادێت لە بەرزبوونەوەدایە
باسک نێت
نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بۆ سێ هەزار و 494 دۆلار بەرزبووەوە، لە کاتێکدا سەرلەبەیانی لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهاندا نرخەکەی سی هەزار و 412 دۆلار بوو.
لە دوێنێوە نرخی زێڕ زیاتر لە 170 دۆلار بەرزبووەوە و پێشبینیش دەکرێت هەڵکشانی نرخ بەردەوام بێت.
بە هۆی جەنگە ئابوورییەکەی ئەمریکا بەرامبەر بە جیهان و بە تایبەتیش لەگەڵ چین، ناسەقامگیری لە بازاڕەکاندا دروست بووە و مەترسی پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش کاریگەری نەرێنی دروست کردووە.
لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیشدا نرخی زێڕ بەم شێوەیە مامەڵەی پێوە دەکرێت:
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 619 هەزار دینار
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 721 هەزار دینار
نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 824 هەزار دینار
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




