جیهانهەواڵ

بزوتنەوەی حە;ماس وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە

بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی حەماس ..

باسک نێت

لە وەڵامی لێدوانەکانی ئەمریکا سەبارەت بە گومانی “تاڵانکردنی بارهەڵگرێکی فریاگوزاری”

بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامی، حەماس، بە توندی ئیدانەی ئەو دەنگۆ هەڵبەستراوانە دەکات کە لەلایەن فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکاوە سەبارەت بە گوایە “تاڵانی بارهەڵگرێکی هاوکاری” دەرچووە. دووپاتی دەکاتەوە ئەمانە ئیدیعای بێ بنەما و درۆن، بە مەبەستی پاساوهێنانەوە بۆ کەمکردنەوەی زیاتری یارمەتییە مرۆییەکان کە لە ئێستاوە سنووردارە و پەردەپۆشکردنی شکستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە کۆتاییهێنان بە گەمارۆدان و برسیکردنی خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە.

پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان لە غەززە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی خۆیان لە دەستەبەرکردنی کاروانی یارمەتییە مرۆییەکان و دەستەبەرکردنی گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ ئەوانەی پێویستیان پێیەتی، زیاتر لە هەزار شەهید و سەدان برینداریان داوە. ئاژاوەگێڕی و تاڵانکردنەکە ڕاستەوخۆ لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی داگیرکەر وەستا، ئەمەش پشتڕاستیکردەوە داگیرکەر تاکە قەوارە بوو کە سپۆنسەری ئەم چەتانەی دەکرد و ئەو ئاژاوەگێڕیانەش هەر خۆی ڕێکی خستبوون.

حەماس دووپاتی دەکاتەوە هیچ ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی، تەنانەت هیچ شۆفێرێک کە لە کاروانە هاوکارییەکاندا کار دەکەن، هیچ ڕاپۆرت و سکاڵایەکی سەبارەت بە هیچ ڕووداوێکی لەو جۆرە تۆمار نەکردووە. ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت ئەو دیمەنەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا پشتی پێبەستووە، بۆ پاساوهێنانەوە بۆ سیاسەتەکانی گەمارۆدان و کەمکردنەوەی یارمەتییەکان، دروستکراوە و داڕێژراوە.

ئەگەر فڕۆکەکانی ئەو زلهێزە دیمەنێکی گوماناوی بارهەڵگرێکیان گرتبێت، ئەی هەر ئەوانە تاوانەکانی ڕۆژانەی داگیرکەری ئیسرائیلیان نەبینیوە و تۆماریان نەکردووە.؛ کە هەموو جیهان شاهێدە و بە چاوی ویژدان و مرۆڤایەتییەوە چاودێری دەکات:

فڕۆکە بێفڕۆکەوانە ئەمریکییەکان لە سەرەتای دەستپێکردنی ئاگربەستەوە شەهیدبوونی ٢٥٤ فەلەستینییان تۆمار نەکردووە کە ٩١%یان خەڵکی مەدەنی بوون و زیاد لە ١٠٥ منداڵ و ٣٧ ژن و ٩ کەسی بەساڵاچووی تێدابوو، هەروەها برینداربوونی ٥٩٥ کەسی دیکەشیان تۆمار نەکردووە کە ١٩٩ منداڵ و ١٣٦ ژن و ٣٢ بەساڵاچوو بوون..!

هەروەها ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە نەیانتوانی پێشێلکارییەکانی ڕۆژانەی هێڵی زەرد بە کۆنترۆڵکردنی شریتی ئاگر لەسەر ڕووبەرێکی زیاتر لە ٣٥ کیلۆمەتر چوارگۆشە – نزیکەی ١٠٪ی کۆی ڕووبەری کەرتی غەززە – و ڕووخاندن و لەناوبردنی بەردەوامی ڕۆژانەی ماڵە مەدەنییەکان لەو ناوچانەی کە هێشتا لەژێر دەستی داگیرکاریدان بگرن.!

هەروەها نەیانتوانی دەستنیشانکردنی هاتنە ژوورەوەی کەمتر لە 9.4%ی بڕی سووتەمەنی ڕێککەوتن لەسەر کراو و ڕێگریکردن لە هاتنە ژوورەوەی پرۆتینی سەرەکی وەک هێلکە و مریشک و گۆشت، کە ماوەی دوو ساڵە هاوڵاتیانی مەدەنی لێیان بێبەشە، هەروەها ئازاری ئەو برسیانەی کە تەنها هاوکارییەکی کەم وەردەگرن لەکاتێکدا دادپەروەری و چاوەدێری نێودەوڵەتییە نەهاتوو.

هەروەها نەیانتوانی ئەوە بزانن کە تێکڕای بڕی ڕۆژانەی چوونە ناو کەرتی غەززە تەنها ١٣٥ بارهەڵگری هاوکارییە، لەکاتێکدا ئەوانی تر بارهەڵگری بازرگانین کە دانیشتوانی ماندووبوو توانای کڕینییان نییە، سەرەڕای داواکارییە دووبارەکانمان بۆ زیادکردنی ژمارەی بارهەڵگری هاوکاری و کەمکردنەوەی ژمارەی بارهەڵگری بازرگانی. بەڵام پێچەوانەکەی ڕوودەدات.

بیری ئیدارەی ئەمریکا دەخەینەوە کە نێوەندگیری دیکە و دەزگای نێودەوڵەتی بێلایەنتر و باوەڕپێکراوتر هەن کە هیچ لەو شتانەیان چاودێری نەکردووە کە بانگەشەی ئەوە دەکرا بینراوە. بەردەوامی وەرگرتنی گێڕانەوەی داگیرکەر لەلایەن واشنتۆنەوە، لایەنگری بێ ئەخلاقییەکەی قووڵتر دەکاتەوە و وای لێدەکات هاوبەش بێت لە گەمارۆدان و ئازارەکاندا.

ئیدارەی ئەمریکا ڕۆژانە ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکانی پێدەگات، بۆ تێگەیشتن لە قەبارەی تاوانەکان پێویستی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان نییە.

بەڵکو پێویستی بە کەمێک ویژدانی مرۆڤبوون و بەرپرسیارێتی سیاسی و ئەخلاقی هەیە بۆ ئەوەی واز لە پاساوهێنانەوە بهێنێت بۆ پێشێلکارییەکانی داگیرکەر و دەستدرێژییە بەردەوامەکان، و ناچاری بکات ڕێککەوتنەکان جێبەجێ بکات و پێشێلکاری ڕۆژانە ڕابگرێت کە پێویست ناکات فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چاودێری بکەن یان فیلمی لێبگرن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close