ئابووریتەندروستیعێراقكوردستانهەواڵ

ئاسیاسێڵ ٧٥٠ ملیۆن دیناری بۆ عێراق و ٥٠٠ ھەزار دۆلاری بۆ ھەرێم تەرخانکرد

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند، بڕی ٧٥٠ ملیۆن دینار بۆ حکومەتی عێراق و ٥٠٠ هەزار دۆلار بۆ حکومەتی هەرێم، بۆ روبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخانکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ رایگەیاند، “کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دەستپێشخەرییەکی بەپەلەی بۆ بەدەنگەوەچوون و پشتگیریکردنی ھەوڵەکانی رووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند، کە ئەم دەستپێشخەرییە دوای بڵاوبونەوەی پەتای کۆرۆنا دێت لە چەندین ناوچەی وڵاتەکەمان”.

ئەوەش هاتووە، “فاروق مەلا مستەفا سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی ئاسیاسێڵ ڕایگەیاندووە، ئێمە بەدەنگ بانگەوازی فریاگوزارییەکەوە چووین و بڕیارماندا کە بڕی ٧٥٠ ملیۆن دیناری عێراقی تەرخانبکەین بۆ بۆ حکومەتی ناوەندی عێراق بۆ  روبەڕوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، لەگەڵ بڕی ٥٠٠ ھەزار دۆلارمان بۆ حکومەتی ھەرێمی کورستان بۆ ھەمان مەبەست تەرخانکرد، بەردەوامیش ئامادەین پشتیوانی خەڵکی وڵاتەکەمان بین بۆ تێپەڕاندنی ئەم قەیرانە”.

داواشیان لە هاوڵاتیان کردووە، “بەدەم ڕێنماییەکانی لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە بچن و پابەندی ئەو ئامۆژگارییانە بن کە لەو ڕێنماییانەدا هاتوون، لەگەڵ ئەوەشدا لە ماڵەکانیان بمێننەوە لە پێناو تێپەڕاندنی ئەم قۆناغە سەختە”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تاوەکو ئێستا ٦٣٠ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا لە عێراقدا تۆمارکراوە و لە هەرێمی کوردستانیش ١٦١ حاڵەتی توشبوون تۆمارکراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close