بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستانهەواڵ

ڕاگەیندراوێکی بەپەلە لە دەزگای هەڵبژاردنی بزوتنەوەی ئیسلامی

بزوتنەوەی ئیسلامی لەپێش هەموو لایەنەکانەوە هۆشداری دا لەوەی کە نابێت لایەنە سیاسیەکان لێدوانی عاتیفی دەربارەی هەڵبژاردن بدەن و یاری بەهەستی خەڵک و جەماوەر بکەن، و لەبری لێدوانی پۆپۆلیستانە هەوڵ بدرێت سازانێکی نیشتیمانی بێتە کایەوە و دەرئەنجام هەڵبژاردنێکی دروست و کاریگەر کە بتوانێت ژیان و گوزەرانی خەڵک بگۆڕێت بە شێوەیەی کە جەماوەر دەیەوێت . بەڵام بەداخەوە بینیمان دەرئەنجامی ئەو کرچ و کاڵیە لە خواستی لایەنە سیاسیەکان بۆ فەراهەم کردنی ژینگەیەکی دروست بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ، بۆ جاری سێیەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوواخرا ، کە ئەمە زەنگێکی مەترسیدارە بۆسەر پڕۆسەی سیاسی و لەکارخستن و زیاتر لاوازکردنی دامەزراوەی پەڕلەمان و پشتگوێ خستنی دەنگی شەقام و جەماوەر .

بۆیە لەڕوانگەی بەرپرسیارێتی ئەخلاقی سیاسیەوە بزوتنەوەی ئیسلامی هەروەک چۆن لەماوەکانی ڕابردوودا هیچ لیستێکی داتای هەڵبژاردنی پێشکەش بەکۆمسیۆنی باڵای سەبەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقی نەکرد ، لەبەرئەوەی دەیزانی دۆخی هەڵبژاردن بەم ڕۆژە دەگات و نەیویست ببێتە بەشێک لەو گەمە سیاسیە، لەئێستاشدا دووپاتی ئەوە دەکاتەوە کە بابەتی هەڵبژاردن با چیتر نەبێتە کەرستەی موزایەدە و لێدوانی پۆپۆلستی و هەوڵدان بۆ فریودانی جەماوەر، لەبەرئەوەی دۆخی خەڵک پێویستی بە گۆڕانکارییە ، گۆڕانکاریش تەنیا لەڕێگەی هەڵبژاردنێکی دروستەوە دەکرێت نەک موزایەدەی سیاسی .

دەزگای هەڵبژاردنی بزوتنەوەی ئیسلامی

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close