
كۆمپانیای ئاپڵ له ئێڤێنتێكی تایبه‌تدا كه‌مێك به‌ر له ئێستا رایگه‌یاند، كاتژمێری زیره‌كی Apple Watch Series 8 به‌چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی نوێوه به‌رهه‌مهێناوه و به‌تایبه‌ت له‌و ڕوه‌ی کە دژ به خۆڵ، ئاوه و توانای شكانیشی تێیدا به‌رزكراوه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها، نرخه‌كه‌ی له 399 دۆلاره‌وه ده‌ستپێده‌كات و 16ی ئه‌م مانگه به‌رده‌ست ده‌بێت.
كۆمپانیای ئاپڵ رایگه‌یاند، به به‌ره‌و پێشبردنی چه‌ند به‌رهه‌مێكی تایبه‌ت به كۆمپانیاكه‌یان ده‌سپێشخه‌ری و په‌ره‌پێدانیان بۆ به‌ره‌هه‌مه‌كیانی تایبه‌ت به كۆمپانیاكه‌یان كردوه به تایبه‌ت له Apple Watch Series 8 و Apple Watch 8 ultra به‌تایبه‌ت له تایبه‌تمه‌ندییه نوێیه‌كانیدا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، Apple Watch Series 8 ئاسانكارییه‌كی زۆری بۆ ژیانی هاوڵاتیان كردوه و شێوه و چۆنیه‌تی دیزاینیكردنی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رجڕاكێش رێگه به به‌كارهێنانی ده‌دات به‌شێوه‌یه‌كی باشتر سود له‌م كاتژمێره زیره‌كه وه‌ربگرن كه به‌شێوه‌كی سه‌رنجڕاكێش دژ به خۆڵ و ئاوه و توانای شكانیشی تێیدا به‌رزكراوه‌ته‌وه.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له ئێستادا به‌كارهێنه‌رانی ئایفۆن به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رنجڕاكێش تایبه‌تمه‌ندی پاراستنی زانییارییه‌كه‌سییه‌كانی تایبه‌ت به جوڵه و وه‌رزش و رۆشتی رۆژانه زیدكردوه تایبه‌تمه‌ندیه‌كی دیكه‌ی Apple Watch Series 8 ئه‌وه‌یه كه له رێگه‌ی چه‌ند هه‌سته‌وه‌رێكه‌وه له‌كاتی توشبون به روداوێك پاش 10 چركه په‌یوه‌ندی به پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه ده‌كات.
باسی له‌وه‌شكردوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمپانیاكه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له كێشه‌كانی كه‌مبونه‌وه‌ی بارگه‌ی كاتژمێر و مۆبایله‌كان هه‌یه په‌ره‌پێدانی له‌م كاتژمێه‌دا كردوه و تا 36 اتژمێر پێویستی به بارگاوی كردن نییه و به‌شێوه‌یه‌كی گشتیش به چوار ره‌نگی سه‌ره‌كیش به‌رده‌سته و به‌تایبه‌ت بۆ وه‌رزشكاران به‌رده‌سته و نرخه‌كه‌ی له نێوان 399 دۆلار بۆ 499 دۆلاردایه، ئه‌گه‌ر GPS له‌گه‌ڵدا ئه‌كتڤبێت و له 16 ئه‌م مانگه به‌رده‌ست ده‌بێت.