وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه 3ی ئازاری 2024، مووچه‌ی مانگی یه‌ك و دووی كرێكارانی خانه‌نشینكراو له هه‌ولێر دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێم تیایدا هاتووه: “ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی (ناوخۆی ھەرێم) دەکاتەوە رۆژی یەکشەممه 3ی ئازاری 2024، دەست بە دابەش کردنی مووچەکانیان دەکرێت”.
باسی له‌وه‌شكردووه: “بۆ ئەم مەبەستە کرێکارانی خانەنشینکراو، دەتوانن سەردانی بانکی فیدراڵ بکەن بۆ وەرگرتنی ھەردوو مووچەی مانگی یه‌ك و دووی 2024”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە