كوردستانهەواڵ

دروستکردنی ھەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم دەستیپێکرد

سەرچاوەیەک لە بانکی رافیدەین ڕایگەیاندوە: لە چوارچێوەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ بەنیشتیمانیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم، لەچەند رۆژی رابردوودا رێکارەکانی کردنەوەی لقێکی بانکەکەیان لە شاری ھەولێر دەستپێکردووە و لەئێستاشدا سەرقاڵی تەواوکردنی رێکارەکانن بۆ کردنەوەی ھەژماری بانکی بۆ سەرجەم مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە لەچەند رۆژی داھاتووشدا ھەردوو بانکی رافیدەین و رەشید لقی خۆیان لە سلێمانی بکەنەوە و رێکارەکانی دروستکردنی ھەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم دەستپێبکەن.

سەرچاوەکە ئاشکراشیکردووە، ھەردوو بانکی رافیدەین و رەشید ئامادەییان نیشانداوە لەماوەیەکی کەمدا ھەژماری بانکی بۆ تەواوی مووچەخۆرانی ھەرێم دروستبکەن و لەمانگی ئازاری ئەمساڵیشەوە مووچەکانیان لە رێگەی کارتی بانکیەوە پێدەدرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close