باسک نێت
وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دوای 13 مانگ له جێبه‌جێنه‌كردنی بڕیاری دادگای فیدڕاڵی عێراق په‌یوه‌ست به جێبه‌جێنه‌كردنی یاسای یه‌كگرتوی خانه‌نشینی له هه‌رێم، جارێكی دیكه په‌نا بۆ به‌غدا ده‌به‌نه‌وه، زێدان فایه‌ق، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق ده‌ڵێت، “هیچ كه‌سێك له عێراقدا ناتوانێت بڕیاری دادگای فیدڕاڵی جێبه‌جێ نه‌كات”.
سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دوای تێپه‌ڕبونی 13 مانگ به‌سه‌ر بڕیاری دادگای فیدڕاڵی بۆ هاوتاكردنی موچه‌ی خانه‌نشینیانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا و جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتو، “ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كمان داوه‌ته حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵام ئه‌و هه‌فته‌یه‌ش ته‌واوبوه و وه‌ڵامیان نه‌بوه، ناچارین جارێكی دیكه روبكه‌ینه‌وه به‌غدا و ئێمه به‌شێكین له عێراق و مافمان هه‌یه به‌سه‌ر عێراقدا وه‌ك چۆن مافمان هه‌یه به‌سه‌ر هه‌رێمه‌وه”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ی رابردودا دوجار چونه‌ته به‌غدا و جاری یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی عێراق كۆبونه‌ته‌وه و باسی گوزه‌رانی خانه‌نشینان و موچه‌خۆران له هه‌رێم كردوه و یاداشتی هه‌ندێك خاڵی كرد لای خۆی و باسی ژماره‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و وتی “ژماره‌یان هێنده زۆر نییه به‌غدا نه‌توانێت له خۆیانی بگرێت، به‌ڵام پێویستی به رێككه‌وتن هه‌یه و له‌كاتی هه‌مواری یاسای بودجه‌دا بابه‌ته‌كه پێویستی به رێككه‌وتن هه‌یه.
وتەبێژی یەکێتی خانەنشینانی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكرد، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ زێدان فایه‌ق، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق كۆبونه‌ته‌وه و داخوازیه‌كانی ئێمه‌ی یاداشت كرد و له هه‌ندێك شتیش بێئاگابو، له راپۆرتێكدا هه‌مو ورده‌كاریه‌كانمان داوه‌ته ده‌ستیان و واژۆی نزیكه‌ی 13 هه‌زار خانه‌نشینمان راده‌ستكرد و وتی، هیچ لایه‌نێك له عێراقدا بۆی نییه كه بڕیاری دادگای فیدڕاڵی جێبه‌جێ نه‌كات و ئێمه پشتگیریتان ده‌كه‌ین، ئومێدی زیاتری پێبه‌خشین”.