بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستانهەواڵ

بزووتنەوەی ئیسلامی کەمکردنی کورسیەکانی کورد هەڵەی لایەنە بەشداربوەکانە

دەزگای هەڵبژاردنەکانی بزووتنەوەی ئیسلامی کەمکردنی کورسیەکانی کورد هەڵەی لایەنە بەشداربوەکانە

هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراق لە پاش ململانێیەکی زۆری هێزە سیاسییەکان و لەگەڵیشدا ململانێی قوڵی پێکهاتە و نەتەوە جیاوازەکان بەتایبەت لەناوچە؟جێناکۆکەکان بۆ هەڵبژارنکانی پارێزگاکان کۆتایی پێهات.
پارێزگای کەرکوک، ئەو شارەی لەڕابردوو و ئێستا و داهاتووشدا سەنتەری ململانێ نەتەوەیی و نێودەوڵەتیەکانە، بەداخەوە دیسانەوە جارێکی ترململانێی سیاسیەکان زاڵ بووەوە بەسەر ململانێ نەتەوەییەکان لە شارەکەدا، بەتایبەت ململانێی لایەنە کوردستانییەکان.


لەماوەکانی ڕابردوودا و لە پێش وادەی پڕوپاگەندەکانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان، بزوتنەوەی ئیسلامی بە ڕاشکاوی پەیامێکی ئاراستەی هێزە سیاسیە کوردستانیەکانی کوردستان کرد و جەختی لەوە کردەوە کە ململانێ و کێبڕکێ لە کەرکوک ململانێی شوناس و دیمۆگرافیای شارەکەیە نەک شەڕی بەدەستهێنانی کورسی حیزبی.


لە هەمان کاتیشدا هۆشداری درایە هێزە سیاسیەکان کە پیلانێکی گەورە لە بەردەم شوناس و دیمۆگرافیای شارەکەدا هەیە و بەو ئاڕاستەیەدا کار دەکرێت کە کەرکوک لە ئامیزی کورد بەتەواوی بهێنرێتە دەرەوە، بۆیە لەسەر هێزە سیاسیەکان پێویستە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنیان بە ئاراستە نەتەوەییەکەدا ببەن و واز لە ململانێی حیزبەکانیان بێنن.


هاوکات بزوتنەوەی ئیسلامی پەیامێکی بۆ جەماوەر و حیزبە ئۆپۆزسیۆنەکانیش هەبوو، کە ئەوەی ئاشکراکرد پێویستە هەمووان بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەین و ئەو شەڕ و یەکتر تۆمەتبارکردنەی لە دەرەوەی هەرێم دەیکەین بەرامبەر یەکتر پێویستە لە ناوخۆی کوردستان بیکەین و کەرکوک نەکەینە گۆڕەپانی ئەو ململانێیە، چونکە دەستکەوتە نەتەوەییەکان لەو شارەدا دەکەونە ژێر مەترسی و ئەجێندا ئیقلیمی و دەرەکیەکانەوە، بۆیە باشترین رێگەچارە لەبەردەم مەترسیەکاندا یەکگرتنی هەموو لایەکمانە بە عەقڵیەتێکی نەتەوەییەوە نەک عەقڵیەتی سیاسی حیزبی، بەڵام بەداخەوە لەدوای هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەرئەنجامی ئەو مەترسیانەمان بینی کە پێشتر بزوتنەوەی ئیسلامی ئاڕاستەی هێزەکانی کرد و نەیانتوانی بیری تەسکی حزبی بکەنە قوربانیی کورد لەو ناوچانەدا.


ئەوەی دەیبینین بەگوێرەی دەرئەنجام و داتای هەڵبژاردنەکان کورد لە کەرکوک ناتوانێت ببێتە هێزی پەنجا کۆ یەک و لە هەر ئەگەرێکدا ناتوانێت زاڵ ببێت بەسەر گەلەکۆمەی پێکهاتە و لایەنەکانی تردا . ئەم بەرپرسیارێتییە مێژووییەش لە ئەستۆی هێزە کوردیە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی عێراقە، کە نەیانتوانی ئەو پەرپرسیارێتیە گرنگە لەسەر شانیان هەڵبگرن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close