
👈سالح عارورى ، لەدایک بووى ١٩٦٦ – لە رامەڵڵا، یەكێك لە سەركردە سیاسی و سەربازىیە باڵاكانی بزوتنەوەی حەماسی ئیسلامیی بووە لە فەلەستین .
باسک نێت
جێگرى پێشوی سەرۆکى مەکتەبی سیاسی حەماس و نوێنەری ئەو هێزە بووە لە لوبنان .
دامەرزینەرى كەتیبەكانی عیزەدین قەسامە كە باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماسە .
ماوەى ١٥ ساڵی تەمەنی لە زیندانەكانی ڕژێمی زایـ+ـۆنیدا بەسەربردووە .
👈یوسى کوهین، سەرۆکى پێشووى دەزگای سیخوڕی و تیرۆریستی موساد لەبارەیەوە دەڵێت “عارورى لەڕیزبەندی یەكەمی ناوی ئەو كەسانەدایە كە دەبێت تیرۆری بكەین” .
ئیتان دانگوت ، سەرۆکى خانەنشینکراو لە سوپای زایـ+ـۆنی، خوازیارى تیرۆرکردنى بەپەلەى عارورى بوو .
میخاب کوبى، ئەفسەرى پێشووى شاباک (دەزگای ئاسایشی ناوخۆ) دەڵێت “عارورى کەسیکى ترسناکە و پێویستە ئامانجى سەرەکى تیرۆكردن بێت”
كەناڵی ٢ ى زایـ+ـۆنى ڕایگەیاندووە “بەرپرسی گەشەپیدان و بەهێزکردنى حەماس لە لوبنان و هێرشی ئەمدواییە لە لوبنان عارورى یە”
ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرانۆتی عیبری دەڵێت “عارورى ئازاترین کەسى حەماسەو کەسیکى نەناسراوە لە نیو کۆڵانەکانى ئیسرائیل، پردى پەیوەندیەکانى تاران و غەززە و مزگەوتى ئەقسایە، بۆ گەیشتن بە ئامانجى کۆتایی”
ئێوارەی ئەمڕۆ 2 ی كانونی دووەمی ساڵی 2024 لە هێرشێكی تیرۆریستیدا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بەهۆی بۆردومانی درۆنەوە، شەهیدكرا




