باسک نێت
كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به هه‌ردوو حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌غدایان راگه‌یاندووه له رێككه‌وتنى ئەو دوو حکومەتە، ئه‌گه‌ر داواكارى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان جێبه‌جێنه‌كرێت ئەوا ئەوان جارێكى دیكه ڕێگە بە هه‌نارده‌ى نه‌وتی هەرێم نادەن.
به‌پێى وته‌ى به‌رپرسانى باڵا، له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئێستادا دووباره هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ده‌ست ئه‌واندا نه‌ماوه، به‌ڵكو كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان مه‌رجیان هه‌یه.
به‌پێى قسه‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌ى باڵایانەى حكومه‌ت، كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو رێككه‌وتنێكى پێشوه‌خته‌ى هه‌رێم و به‌غدا به‌بێ ئاگادارى نوێنه‌رى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان ره‌تده‌كه‌نه‌وه. تاكه مه‌رجیشیان ئه‌وه‌یه ده‌بێ نرخى تێچووى ده‌رهێنانى یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌رزبكرێته‌وه و به‌و نرخه‌ى ئێستا رازى نین.