عێراقهەواڵ

وەزارەتى تەندروستى عێراق: قەدەغەى هاتوچۆ راناگەیەنین

بەرپرسێکى باڵاى وەزارەتى تەندروستى عێراق قەدەغەى هاتوچۆ بە رێوشوێنێکى شکستخواردو بۆ روبەڕوبونەوەى کۆرۆنا لەقەڵەم دەدات و رەتیدەکاتەوە کە بڕیارى لەوشێوەیە بدەن.


عەبدولئەمیر حلفى، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى لە وەزارەتى تەندروستى عێراق لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا، رەتیکردەوە لە ئێستادا بریارى  قەدەغەى هاتوچۆبدەن .

راشیگەیاند، قەدەغەى هاتوچۆ هییچ سودێکى نیە و شکستى هێناوە.


لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا ئەو بەرپرسە باڵایەى وەزارەتى تەندروستى عێراق، راگەیاند، دووبارە تەشەنە سەندنەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە وڵاتانى عەرەبى و وڵاتانى دراوسێ و بەرزبونەوەى ژمارەى ئەوکەسانەى کە بەهۆى ئەوڤایرۆسەوە لە ئەوروپا گیانیان لە دەستداوە  ئاماژەى مەترسیدارن، هەروەها زەنگى ئاگادارکردنەوەیە بۆهاتنى شەپۆلێکى وەزرى نوێى کۆرۆنا، بەڵام تاکە چارەسەر تەنها خۆپارێزى و پابەندبونە بە رێنماییە تەندروستیەکان.

ئاشکراشیکرد، تەنها(20%) عێراقیەکان ماسک بەکاردەهێنن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close