كوردستانهەواڵ

وەزارەتی بازرگانی: سایلۆکان ٩٨٪ی بڕی دیاریکراوی گەنمی جووتیارانیان وەرگرتووە

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارتی بازرگانی و پیشەسازیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاشکرای  کرد، ٩٨% ی ئەو گەنمەی بۆ ھەرێمی کوردستان دیاری کراوە لە سایلۆکان وەرگیراوە و بڕیارە لە داھاتوویەکی نزیشکیدا قۆناغی دووەمی پارەی گەنمی جووتیاران بگاتە ھەرێمی کوردستان.

نەوزاد ئەدھەم، بەرێوەبەری گشتی بازرگانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لەو بڕە گەنمەی بۆ جووتیارانی ھەرێمی کوردستان دیاری کراوە کە بڕەکەی٣٩٠ ھەزار تۆن بووە، تا ئێستە ٩٨%ی وەرگیراوە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتووشدا کۆتایی پێ بھێندرێت و تەواوی بڕەکە گەنمەکە لە جووتیاران وەربگیردرێت”.

گوتیشی: “بەغدا وەک قۆناغی یەکەم بڕی ھەشت ملیار دینار پارەی گەنمی وەرگیراوی ناردووەتە ھەرێمی کوردستان و بەنیازین لە ئایندەیەکی نزیکدا و بەپێی کاتی وەرگرتنی گەنمەکە بەسەر جووتیاراندا دابەشی بکەین و بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داھاتوودا قۆناغی دووەمی پارەی گەنمی جووتیاران بگاتە دەستمان و بەسەر جووتیاراندا جووتیارانی دابەشی بکەین”.

 ساڵانە لە ھەرێمی کوردستان جووتیاران نزیکەی دوو ملیۆن تۆن گەنم بەرھەم دەھێنن کە لەو بڕە، عێراق تەنھا ٣٩٠ تۆن وەردەگرێت، لە کاتێکدا تەواوی بەرھەمی جووتیارانی شارەکانی دیکەی عێراق وەردەگیرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close