ئابووریجیهانهەواڵ

نرخى نەوت بەردەوامە لە بەرزبونەوە

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و لەئێستادا خاوی برێنت نزیکبووەتەوە لە 80 دۆلار.   

بەگوێرەی ماڵپەڕی “Oil Price”ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمڕۆ سێشەممە 4-1-2022، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر 89 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.   

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس بەرامبەر 76 دۆلار و 39 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

لەم مانگەدا ، نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو روی لە دابەزین کرد، بەجۆرێک لە (18) مانگی رابردودا یەکەمجارە نەوت بەو ئەندازەیە دابەزێت، بەڕای پسپۆڕانی ئابوریش بڵاوبونەوەی جۆرە نوێیەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن) کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەیە، لە ئێستاشدا نرخی نەوت جێگیرنییە و بەردەوام لە بەرزبونەوە و نزمبونەوەدایە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close