ئابووریجیهان

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

نرخی زێڕ بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و یەک ئونسە بە دوو هەزار و 43 دۆلار و لە هەرێمیش هەر مسقاڵێک سێ بۆ پێنج هەزار دینار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ هەینی، لە بازاڕە جیهانییەکاندا نرخی زێڕ بەرزبووەوە و یەک گرام بە 65 دۆلار و کیلۆگرامێکیش بە 65 هەزار و 960 دۆلارە.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا پەیوەستە بە بەهای دینارەوە و پەیوەندییەکی پێچەوانە لە نێوانیاندا هەیە. واتە بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەبێتە هۆی دابەزینی نرخی کانزاکە.
ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 18 بە 396 هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 21 بە 457 هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 22 بە 477 هەزار دینارە
یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە 24 بە 517 هەزار دینارە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close