ئابووریعێراقكوردستانهەواڵ

باسک نێت زانیاری لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ئاشكرا دەكات

.

باسک نێت

عەلی مەشكور، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، هەشت خاڵی ناكۆك لە نێوان هەرێم و عێراق بوونەتە رێگر لەبەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، كە لەنێویاندا تێچووی دەرهێنانی نەوت و گرێبەستە نەوتییەكانی حكومەتی هەرێمە. راشیگەیاند، ئەگەر ئەو ناكۆكییانە چارەسەرنەكرێن، ئەوا ئەستەمە بەمنزیكانە هەناردەی نەوتی هەرێم دەستپێبكاتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی نەوت و غاز باسی لەوەشكردووە، لە دانوستانەكانی نێوان هەرێم و عیراق، هەردوولا لەسەر دوو خاڵ گەیشتوونەتە رێككەوتن بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، ئەوانیش دیاریكردنی كۆمپانیای سۆمۆ وەكو لایەنی رێگەپێدراو بۆ فرۆشتنی نەوت و وەرگرتنەوەی داهاتەكەی لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵەوە. ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و عیراق سەبارەت بەگرێبەستە نەوتییەكان، كۆمپانیا نەوتییەكانی هەرێم رەتیدەكەنەوە، دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت بكەنەوە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

هەروەها

Close
Close