
باسک نێت
ئەمرۆ هەینی12ی ئەیلولی 2025 كۆبوونەوەی نەتەوەیەكگرتوەكان تایبەت بە چارەسەری كێشەی فەلەستین كرا و رەشنوسی پێشنیازی فەرەنسا و سعودیە بۆ چارەسەری كێشەكانی فەلەستین – ئیسرائیل خرایە دەنگدانەوە، بە زۆرینەی دەنگ پشتیوانیی لەو رەشنوسە كرا كە جەخت لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستین دەكاتەوە.
رەشنوسەكە بە 142 دەنگی ئەرێنیی بەدەستهێنا، لە بەرانبەریشدا تەنها 10 دەنگ بە نەخێر و 12 دەنگی بێلایەنیش تۆمار كرا.
بڕیارە لە 22 ی ئەم مانگەش كۆبوونەوەیەكی دیكەی نەتەوەیەكگرتوەكان تایبەت بە چارەسەری كێشەی فەلەستین بەڕێوبچێت و ئیمانۆێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا وەك دەوڵەتێكی رەسمی ناوی فەلەستین بهێنێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوێنێ پێنجشەممە رایگەیاند، هەرگیز دەوڵەتی فەلەستین دروست نابێت، ئەم خاکە، خاکی ئێمەیە.”
باسک نێت



