
بۆ گفتوگۆ له‌سه‌ر خشته‌كانی بودجه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆبونه‌وه‌ی نائاسایی ده‌كات
باسک نێت
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ده‌كات بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ی خشته‌كانی بودجه بۆ ساڵی دارایی 2024.
له عێراق كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، هه‌فتانه له رۆژانی سێ شه‌ممه‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق وه‌رزی یاسادانانی خۆی درێژكردوه‌ته‌وه، حكومه‌ت ده‌یه‌وێت له‌م ماوه‌یه‌دا له په‌رله‌مانه‌وه هه‌مواری خشته‌كانی بودجه تێپه‌ڕینێت.
هه‌مواری خشته‌كانی بودجه به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ هه‌رێمی كوردستانه، چونكه یاسای بودجه‌ی سێ ساڵه‌ی عێراق (2023-2024-2025) له كۆتاییه‌كانی حوزه‌یرانی 2023وه كه‌وته بواری جێبه‌جێكردن، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق له‌باره‌ی پشكی هه‌رێم له بودجه‌كه‌دا، بڕگه‌كانی تایبه‌ت به هه‌رێم به هه‌ڵپه‌سێردراوی مانه‌وه‌و نه‌كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردن.
له یاسای بودجه‌ی گشتی عێراقدا پشكی هه‌رێمی كوردستان له تێكڕای خه‌رجی راسته‌قینه‌ی عیراق دیاریكراوه، ئه‌مه وایكرد له‌سه‌ره‌تای به‌ركاربوونی یاساكه‌وه پشكی هه‌رێمی كوردستان دابه‌زێت، ئه‌مه ناڕه‌زایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی لێكه‌وته‌وه، ئێستا هه‌ردوولا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ده‌ستكاریكردنی پشكی هه‌رێم له‌رێگه‌ی ئاڵ‌وگۆڕكردن له‌ناو خشته‌كانی بودجه‌دا.