كوردستانهەواڵ

پۆلیسی هەرێم: نمایشکردن بە جلوبەرگی سەربازی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قەدەغەیە

باسک نێت

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هەرێم ڕایگەیاند، قەدەغەیە کارمەندانی هێزەکانی ناوخۆ بە جلوبەرگی سەربازی بۆ هیچ مەبەستێك جگە لە ئەرکی فەرمی ئەفسەر و کارمەندان ڤیدیۆ لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبکەنەوە.

تارق ئه‌حمه‌د ئیبراھیم، بەرێوەبەری گشتیی پۆلیسی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، “لە پێناوی پاراستنی شکۆی ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە بەرپرسن لە پاراستنی سەروگیانی هاوڵاتییان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتی قەدەغەیە بە جلوبەرگی سەربازی بۆ هیچ مەبەستێك جگە لە ئەرکی فەرمی ئەفسەر و کارمەندان ڤیدیۆ لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبکەنەوە.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر بەشداری هەر چالاکییەک بکەن پێویست بێت جلوبەرگی فەرمی لە دەرەوەی کاتی دەوام لەبەربکەن و ئەو چالاکییە لە هەر کەناڵێکی میدیایی یان تۆڕی کۆمەڵایەتی پیشانبدرێت پێویستە رەزامەندی سەرووی خۆیان وەربگرن.
باسی لەوەشکردووە، هەر کەسێك بۆ هەر مەبەستێکی دیکە جلوبەرگی فەرمی لەبەربکات و لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان خۆی نمایشبکات لێپرسینەوەی یاسای لەگەڵ دەکرێت بۆ کاری پێویست.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close