
به‌ڕێوبه‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، “تیدروس ئه‌دهانۆم گیبریسۆس” رایگه‌یاند، له جیهاندا ئاستی مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌رز بووه‌ته‌وه.
له لێدوانی‌دا بۆ رۆژنامه‌نووسان، ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ڕێوبه‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی وتیشی: زۆر وڵات هه‌ن، هێشتا ئاماده نین رێككاری پێشگیرانه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ڤایرۆسی كۆرۆنا بگرنه به‌ر.
هه‌روه‌ها وتی: له ماوه‌ی (24) كاتژمێری رابردوودا له چین (329) حاڵه‌تی تووشبوونی نوێ تۆمار كراوون. ئه‌و ژماره‌یه كه‌مترین ژماره‌یه له ماوه‌ی زیاتر له مانگێك له چین تۆمار كرابێت.
گیبریسۆس باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ پێشخستنی زیاتر له (20) پێكوته‌ی دژ به ڤایرۆس له جیهاندا. هه‌روه‌ها داووده‌رمانی دیكه تاقیده‌كرێنه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ره‌نگه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ئه‌نجامی به‌رایی لێكۆڵینه‌وه‌كان رابگه‌یه‌ندرێت.