كەش و هەوا

پێشبینى دەکرێت بارانى مامناوەند و بەخوڕ لە چەندناوچەیەکی جیاواز ببارێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ ئاسمان بەتەواوی هەور دایدەپۆشێت و لە زۆربەی کاتەکان نمەباران دەبارێت.

ئاماژەى بۆ ئەوەش کرد، لە ناوچە شاخاوییەکاندا بارانی مامناوەند دەبارێت. رێژەی دابارین لە پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە ناوچەکانی دیکە نزم دەبێتەوە.

هاوکات بەپێى پێشبینى ژمارەیەک لەشارەزایانى کەشوهەوا ، پێشبینى دەکرێت بارانى مامناوەند و بەخوڕ لەناوچە جیاوازەکاند ببارێت و هەروەها ئەگەرى تەرزەش لەچەند شوێنێک هەیە بەڵام پێناچێت قەبارەى گەورە ناکرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close