كەش و هەوا

 شەپۆلێکی سەرما و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شەپۆلێکی سەرما و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

باسک نێت

ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی:

دوای ئەوەی لە دوێنێوە شەپۆلێکی بەفربارین تورکیای گرتەوە و بەرزاییەکانی ئەو وڵاتەی سپی پۆش کرد، پێشبینی دەکرێت نزمەپاڵەپەستۆیەکی سارد و جەمسەری ڕوو لە لوبنان، سوریا و باکووری کوردستان بکات.

لە ڕۆژی دووشەممە (4ی ئایاری 2026)، کاریگەریی ئەو هەوا ساردە دەگاتە ناوچەکانی باکووری سعودیە، عێراق و هەرێمی کوردستان، هەرچەندە لە کاتی گەیشتنی بەم ناوچانە تا ڕادەیەک لاواز دەبێت، بەڵام پلەکانی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن و لە شەواندا کەشێکی سارد باڵ بەسەر ناوچەکەدا دەکێشێت.

“ئەگەری تاوە باران و بروسکە لە کات و شوێنی جیاوازدا هەیە، لەگەڵ ئەگەری بەفربارین لە لوتکەی چیا زۆر بەرزەکان کە بەرزییان سەروو سێ هەزار مەترە، ئەم شەپۆلەش تا کۆتایی هەفتە بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرما لە خوار ئاستی ئاسایی خۆیانەوە دەمێننەوە.”

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close