عێراقكەش و هەواكوردستان
لەبارەی شەپۆلی بەهێزی بارانبارین و دروستبوونی لافاو هۆشداری دەدات

کەشناسیی عێراق رایگەیاند، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە و پێشبینیی دروستبوونی لافاویش دەکرێت.
باسک نێت
دەستەی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە کە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو بەردەوامدەبێت.
کەشناسیی عێراق دەشڵێت، “هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدەین کە پێشبیندەکرێت شەپۆلەکە لافاویشی لەگەڵدابێت”.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسیی عێراق، “زۆرترین بڕی باران لە ناوچەکانی باکوور و بەشەکانی ناوەڕاست و رۆژئاوا دەبارێت”.
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ شەممەوە کەشناسیی عێراق دەڵێت، ئاسمان لە زۆربەی ناوچەکان نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە بەرزەکانی باکوور (هەرێمی کوردستان) ئێوارەی ئەمڕۆ ئەگەری بەفربارین هەیە.