
سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا، بەسەردانێکی فەرمی بەرەو ئێران بەرێکەوت.
باسک نێت
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی زەیدی بەغدای پایتەختی جێھێشتووە و بەرەو ئێران بەڕێکەوتووە.
زاندراوە کە شاندێکی باڵای حکوومی یاوەری عەلی زەیدی دەکەن لە سەردانەکەی بۆ ئێران.
چاوەڕوان دەکریت سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی زەیدی لە سەردانەکەی بۆ ئێران، ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە تاوتوێ بکات لەنێویاندا وزە، بازرگانی، گواستنەوە، کشتوکاڵ.
عەلی زەیدی دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەمە دووەم سەردانە کە بۆ دەرەوە ئەنجامی دەدات، دوای ئەوەی ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە سەردانی ئەمریکای کرد
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




