عێراق
لە عێراق : تەمویلی موچەی ئاب دەستیپێكرد؛ دەنگۆی نەبوونی نەختینە راست نییە

تەمویلی موچەی ئاب دەستیپێكرد؛ دەنگۆی نەبوونی نەختینە راست نییە
باسک نێت
لەكاتێكدا هێشتا موچەخۆرانی هەرێم موچەی مانگی شەشیان وەرنەگرتووە، وەزارەتی دارایی عێراق دەستیكرد بە تەمویلكردنی موچەی خانەنشینانی شارستانی و سەربازیی بۆ هەشت (ئاب).
وەزارەتی دارایی فیدراڵ هاوكات لەگەڵ راگەیاندنی هەواڵی دەستپێكردنی تەمویلی موچەی خانەنشینان، ئاماژەی بەوەكردووە، دواكەوتنی خەرجكردنی موچە بەهۆی پشووی كۆتایی هەفتەی بانكە بیانییەكانەوە بووە، كە پارەی فرۆشی نەوت حەواڵە دەكەن.
وەزارەت دڵنیایی داوە لەوەی كە موچە تا كۆتایی ساڵی دارایی ئەمساڵ پارێزراوەو دەنگۆی نەبوونی نەختینە راست نییە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە



