
نوسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراق له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، محەمەد شیاع سودانی ئەمڕۆ دوشەممە وەزارەتی دارایی ڕاسپارد بە دەستپێکردنەوەی فەرمانی پلە بەرزکردنەوە سەرەموچەی ساڵانە و ئەو بڕوانامەی کە لەکاتی خزمەتکردندا بەدەستهاتوە لەگەڵ هەژمارکردنی خزمەت، بەمەبەستی پاراستنی پۆستە ڕێکخراوەیی و مافە بەدەست هێنراوەکانی سەرجەم فەرمانبەرانی دەوڵەت.
ئاماژهی بهوهشكردوه، هەروەها وەزارەتی دارایی ڕاسپارد گۆڕاوەکان و مافە داراییەکان بەپێی خشتەی تێچونەکان حیساب بکات و نازناوی کار و پلەی نوێ لە چوارچێوە یاسایی و ڕێنماییەکان و سیستەمە هاوپێچەکاندا ببەخشێت.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




