تەندروستیعێراقهەواڵ

تووشبووانی شێرپەنجە مووچەیان بۆ دابین دەکرێت

زیکری عەبدولرەحیم، سەرۆکی دەستەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق رایگەیاند، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و دەزگای وارسی نێودەوڵەتی، دەستمانکردووە بە جێبەجێکردنی رێکارەکانی سوودمەندبوونی تووشبووانی شێرپەنجە لە مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، لە رێگای لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەنگاوی یەکەمی پرۆژەکە لە پارێزگای کەربەلاوە دەستیپێکردووە، دوای تۆمارکردنی ناوی تووشبووانی شێرپەنجە و هەڵسەنگاندنی دۆخی نەخۆشەکان، پرۆسەکە لە سەرجەم پارێزگاکانی دیکەش دەستپێدەکات.

باسک نێت

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close