
حە*ما*س، ئەمریکای ناچار بە دانوستانی ڕاستەوخۆ کرد
باسک نێت
کۆشکی سپی بە فەرمی دانی بەوەدانا کە کەوتونەتە دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بزوتنەوەی حە*ما*س .
کارۆلین لێفت، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا ئاشکرایدەکات، ئیدارەی ترەمپ کەوتۆتە دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بزوتنەوەی حە*ما*س و دانوستانەکانیش بەردەوامن .
دەشڵێت، ئەوەی دانوستانەکان ئەنجامدەدات، نێردەی تایبەتی ترەمپە بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ناوبراو هەموو دەسەڵاتێکی پێدراوە .
وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا ئاماژەبەوەشدەکات، بۆ دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ حە*ما*س، تەنها ڕاوێژ بە ئیسرائیل کراوە، و بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، دانوستان لەگەڵ هەموو دونیا دەکەین .
میدیای ئەمریکا ئاشکرایدەکات، کۆشکی سپی ئەمریکا داوای لە حە*ما*س کردووە، وەک دەرخستنی نیازپاکی، سەرەتا دووان لەو دیلانە ئازادبکات کە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەمریکین .
لایخۆیەوە رۆژنامەی ئیسرائیل هیوم ڕایگەیاندووە، ناتانیاهۆ و سەرانی ڕژێمەکەی زۆر نیگەرانن لە دانوستانی ڕاستەوخۆی ئەمریکا لەگەڵ حە*ما*س .




