
ئەمڕۆ جاریکی دیکە تورکیا ماوەی راگرتنی گەشتەکانی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی “جەلال تاڵەبانی” لە سلێمانی تاوەکو 6 ی کانوونی دووەمی 2026 درێژکردەووە.
باسک نێت
سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمپانیا گەشتیارییەکانیش دەڵێت: لە سەرەتای راگرتنی گەشتەکان تا ئێستا کۆمپانیا گەشتیارییەکان لانیکەم، زیانی ماددی 2.400.000 بەرکەوتووە.
عەتا ئەنوەر، سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمپانیا گەشتیارییەکان لە لێدوانێکی تایبەتیدا بۆ ڤار گووتی: 200 کۆمپانیای گەشتیاریی لە سلێمانی و دەوروبەری هەن، مانگانە هەریەکەیان بەبەهایی نزیکەی “500 ” دۆلار زیانیان بەرکەوتووە، چونکە زیاتر لە 70٪ی گەشتەکانیان بۆ ووڵاتی تورکیا بووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، چەندین هەلی کاریش لە دەستچووە، کۆمپانیاکان بە ناچاری دەستبەرداری بەشێکی زۆری کارمەندەکانیان بوون.
لە 3ـی نیسانی 2023ـەوە کۆمپانیای “تورکیش ئێیرلاینز ” گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە بۆ ووڵاتی تورکیا راگرت. ئەوکات تورکیا هۆکاری راگرتنی گەشتەکانی گەراندەوە بۆ “جموجوڵی ئەندامانی “پ*ک*ەکە” و چڕکردنەوەی چالاکییەکانیان لە سلێمانی، ئەوەش هەڕەشەیە لە ئاسایشی گەشتە ئاسمانییەکان”.
باسک نێت




