كوردستانهەواڵ

23 قاچاخچی بە تۆمەتی هێنانەوەی خەڵک لە ئێران دەستگیر کران

لە راگەیەندراوێکدا ئاسایشی راپەڕین بڵاویکردووەتەوە، لە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ئافاتی سەردەم، پەتای جیهانی کۆڕۆنا (کۆڤید19)، هێزەکانی ئاسایشی قەڵادزێ بە هاوکاری بنکەکانی (هەڵشۆ، هێرۆ، ئیسێوە، زەڵێ، ژاراوە) لە ماوەی ڕابردوودا (23) کەسیان دەستگیر کردووە کە لەهەوڵی بەقاچاخ هێنانی خەڵکانی بیانی و کەلوپەلی قاچاخ دابوون.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، سەرجەم تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە بەپێی ماددەی (17) لە یاسای جەوازات، ماددەی(38 و 39) لە یاسای مانەوەی بێگانەکان، ماددەی (194) لە یاسای گومرگ، ماددەی (240) لە یاسای سزادانی عێراقی، ئەمە جگە لەوەی چەندین کەسی دیکە هەر لە سنوور رێگەیان پێگیراوە و سنوورداش کراون.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close