
پارێزگاری ھەولێر سەبارەت بە بارانبارین و دروستبونی ئاستەنگی ھاتوچۆ راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، بەشێک لە شەقامە گشتییەکان ھاتوچۆ تێیدا وەستاوە، داوا لە ھاوڵاتیان و شۆفێران دەکات ھاتوچۆ سنوردار بکەن، لە پێناو سەلامەتی خۆیان.
راشیگەیاندووە، بۆ ھەر کارێکی پێویست پەیوەندی بە شارەوانی و بەرگری شارستانی و پۆلیس بکەن بۆ بەهاناوەچون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە