
شارەزایەکی کەشناسی پێشبینی دەکات سبەینێ ببێتە ساردترین رۆژی ئەمساڵ.
باسک نێت
سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسیی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، کەشوهەوا لەسەرجەم شارەکانی هەرێمی کوردستان سارد دەبێت، بەڵام سبەینێ کە دەکاتە 24ـی شوبات، ئەگەری هەیە ببێتە ساردترین رۆژی ئەمساڵ.
ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ کەشوهەوا لە ناوەڕاستی چەقی بارستە هەوا ساردەکەی جەمسەری باکور دەبێت و پلەی گەرمی چەند پلەیەک دەچێتە ژێر سفرەوە.
باسی لەوەشکرد، پلەی گەرمی لەناو شارەکاندا سفر بۆ -10 پلەی سیلیزیی دەبێت و لەناوچە شاخاوییەکانیشدا پلەی گەرمی -8 بۆ -15 پلەی سیلیزیی دەبێت.
ڕوونیشیکردەوە، هەربۆیە پێشبینی دەکرێت سبەینێ ببێتە ساردترین رۆژی ئەمساڵ.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە