عێراقهەواڵ

بۆ جاری دووەم بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بۆردومانکرا

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە رۆژئاوای ئەنبار.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیا عێراقییەکان بنکە سەربازییەکە بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆردومانکراوە.

لەمبارەیەوە موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق رایگەیاند، وەک وەڵامێک بۆ ئەو تاوانانەی دوژمن دەیکەنە سەر خەڵکمان لە غەززە، بنکە سەربازییەکەمان بۆردومانکرد.

ئەمە دووەمین جارە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوو، بنکەی سەربازی عەین ئەسەد بۆردومان دەکرێت.

پێشتریش موقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بڵاویکردەوە، پێنج چەکداریان رۆژی یەکشەممەی رابردوو بەهۆی هێرشێکی ئەمریکا لە کەرکووک کوژران.

فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا ئاشکرای کرد، پێنچ چەکداریان بە ئامانج گرتووە لەو کاتەی خەریکی ئامادەکاری بوون بۆ هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نزیک کەرکووک

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close